نێچیرڤان بارزانی: ١٨٠ هەزار کەس لە کەرکووک و خورماتوو ئاوارە بوونە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆشنایی خستەسەر کۆمەڵێک پرسی گرینگ و ڕایگەیاند، 1٨0 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان بەسه‌ر هاتووه و به هۆی هێزه‌كانی عێراقه‌وه ماڵی خه‌ڵك زۆر سووتاوه و ڕووخاوه و ته‌عه‌دا له خه‌ڵك كراوه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ھێزه‌كانی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: ''من واژۆم لەسەر دانانی پارێزگاری نوێی سلێمانی کردووە و دەخوازم کە بتوانێت خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی پارێزگاری سلێمانی بکات، چونکە بزووتنەوەی گۆڕانیش خۆیان بەشێکن لە حکوومەت و ئیدارەی حکوومەت لە پارێزگای سلێمانی دا.''
پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پرسیارێکی دیکە بوو کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وەڵامدا گوتی: ''بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی مووچە.''
سەبارەت بە پرسیاری چوونەوە دەرەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، (د. ئاشتیی هەورامی) سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: ''ئەو ڕای نەکردووە و بە ئەرکی وەزارەتەکەی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە دەرەوەیە.''
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له كه‌ركووك و خورماتوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا هێنراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان گوتی: "1٨0 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر هاتووه و به هۆی هێزه‌كانی عێراقه‌وه ماڵی خه‌ڵك زۆر سووتاوه و ڕووخاوه و ته‌عه‌دا له خه‌ڵك كراوه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ھێزه‌كانی عێراق."
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه پێك بهێنێ و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و خه‌ڵكی به‌ڕێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بێنه سه‌رخه‌ت و له‌و ڕووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووه."
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "ئێمه دواتر بڕیاری خۆمان له‌سه‌ر كات و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین و پێشتر سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كردووه".
لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: "ئێمە هیچمان لەدوای ڕاپرسی نەکردووە و ئەوان هەرچی پێیان کراوە کردوویانە و بڕیارەکانی ئەوان دەبێ ڕەت بکرێنەوە، بۆیە پێویستە ئەوان بڕیارەکانیان هەڵوەشێننەوە بەتایبەت ئەوانەی لە پەرلەمانی عێراق دەرکران."




