ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەر دەخاتە بەر باسەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەرهوه بکات.
(د.نووری عوسمان) سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەعات١١:٣٠ خولەک، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بدا و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەرهوه بکات."
پێوهست به تهوهرهكانی كۆبوونهوهكهش، (د. نووری عوسمان) گوتی، "باسی سیاسەتی بەرێوەبردنی خاشاک، وەزیری خوێندنی باڵا راپۆرتێکی ئامادە کردووە بۆ قسەکردن لەبارەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، تەوەری سێیهمیش قسەکردن دەبێت لەبارەی پەیڕەوی دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و تەوەری کۆتاییش گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتێکی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکرێت لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی کەرکووک و دوزخورماتوو."
بڵند ئیبراھیم




