په‌یامی هاوخەمیی سه‌رۆک بارزانی گەیەندرایە کونسووڵگەریی میسر
__2017_11_25_h16m14s19__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- پەیامی هاوخەمیی (سەرۆک بارزانی) گەیەندرایە کونسووڵگەری میسر و لە پەیامەکەدا (سەرۆک بارزانی) دەڵێت، تێڕوانینه هزرییه‌کانی تیرۆریستان سنوور نابینن، بۆیه له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه‌دا تیرۆریستێک هه‌بێت، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ مرۆڤایه‌تی له دنیادا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که گه‌لی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه هزری ئاوه‌ژووگه‌رایی تیرۆریستان تێکبشکێنن و به دنیای ئازاد بڵێن، ئێمه پارێزه‌ری ئازادی و ژیانین.
٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ (هێمن هه‌ورامی)، به‌رپرسی بەدواداچوونی کاروباری سیاسی و پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی مه‌کته‌بی (سه‌رۆک بارزانی)، پەیامی هاوخەمیی (سەرۆک بارزانی)ی گەیاندە کونسووڵخانەی میسر لە هەولێر.
(هێمن هه‌ورامی) په‌یامی هاوخه‌میی (سه‌رۆک بارزانی) له ڕێگای (عومەر فەهمی)، کونسووڵی میسر له هه‌ولێر، گه‌یانده گه‌ل و حکوومه‌تی میسر. سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته‌ی ڕۆژی هه‌ینی، که له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی پارێزگای باكووری سینای میسر له ڕێگای کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژیی تیرۆریستییه‌وه ئه‌نجام درا. له په‌یامه‌که‌یدا (سه‌رۆک بارزانی)، سه‌ره‌ڕای هاوخه‌می و ئیدانەکردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌ی که به هۆیه‌وه تا ئێستا ٣٠٥ شه‌هید و ١٩٧ برینداری لێ که‌وتووه‌ته‌وه، ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی نیشان دا.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی (سه‌رۆک بارزانی)دا ڕۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ناوچه‌که‌ی تێ که‌وتووه و به هۆیه‌وه وه‌ها بۆشاییه‌ک دروست بووه، که تیرۆریستان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی له‌بار بۆ مه‌رامه تیرۆریستییه‌کانیان به‌کاری ده‌هێنن و تێڕوانینه هزرییه‌کانی تیرۆریستان سنوور نابینن، بۆیه له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه‌دا تیرۆریستێک هه‌بێت، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ مرۆڤایه‌تی له دنیادا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که گه‌لی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه هزری ئاوه‌ژووگه‌رایی تیرۆریستان تێک بشکێنن و به دنیای ئازاد بڵێن، ئێمه پارێزه‌ری ئازادی و ژیانین.
(عومەر فەهمی)، کونسووڵی میسر له هه‌ولێر زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێستەی (سه‌رۆک بارزانی)ی کرد، ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه‌ی (سه‌رۆک بارزانی) بۆ گه‌لی میسر جێگای بایه‌خه و به ناوی گه‌لی میسر و حکوومه‌ته‌که‌یه‌وە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی (سه‌رۆک بارزانی) دەکەین.




