حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سینا سه‌ركۆنه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی میسڕ، هاوكات هاوخه‌میی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان به گه‌ل و حكوومه‌تی میسڕ ڕاده‌گه‌یێنێ.
(سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆستییه‌ى سه‌ركۆنه كرد، كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر مزگه‌وتێك له ناوچه‌یه‌كى سینا له میسر و تیایدا زیاتر له دووسه‌د كه‌س گیانیان و له ده‌ست دا، زیاتر له سه‌د كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كه‌ى به تاوانكارییه‌كى دڕندانه له قه‌ڵه‌م دا، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستانیشی له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌ربڕى و، هیواى زوو چاكبوونه‌ى بۆ برینداران خواست.




