وه‌زاره‌تی دارایی، 160 ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانانه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه ته‌رخان كرد

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ته‌رخانكردنی بڕى (160) ملیۆن دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه له سنوورى پارێزگاى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان)، كه له ئاكامى بوومه‌له‌رزه زه‌ره‌رو زیانى به‌ركه‌وتووه، ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌یێنێت، وه‌ك قۆناغی دووه‌م بۆ چاره‌كردنى ئه‌و گیروگرفتانه‌ى كه له ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه هاتووه‌ته ئاراوه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕى (160) ملیۆن دینار ته‌رخان كرا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه له سنوورى پارێزگاى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان)، كه له ئاكامى بوومه‌له‌رزه زه‌ره‌رو زیانى به‌ركه‌وتووه، له هه‌مانكاتدا بڕی (1) ملیار دینار ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان.




