٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕووی دا.. کوژراو و بریندار هەن

سەرچاوە: KDP.info


دووزخورماتوو-KDP.info- بە ھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خورماتوو  ٥٠ کەس کوژراون و بریندار بوونە.

لەم بارەیەوە، (محەمەد فایق)، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ سەعات٣:٣٠ خولەک لە گەڕەکی عەسکەری لە خورماتوو بەرامبەر بەنزینخانەی دوورە لە نێو بازاڕی سەوزەفرۆشان، کە ھەموو دووکانداری عەرەبی سوننەن، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا زیاتر لە ١٥ ھاووڵاتی کوژراون و٣٠ ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوونە، کە سەرجەمیان عەرەبی سوننەن.''

(محەمەد فایق) گوتیشی: ''ئەم تەقینەوەیە بۆ ئەوەیە وەک چۆن کورد لە دووزخورماتوو دەرکرا، بە ھەمان شێوە عەرەبی سوننەش دەربکەن، بۆ بەشیعەکردنی خورماتوو، گەرنا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو چۆن سەرجەم بازگەکانی حەشدی شەعبی بڕیووە و ھاتووە سوننەکان دەکاتە ئامانج.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار