٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و حزبی ئیسلامیی عێراق دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدایان بە گرینگ زانی

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- (د. ڕۆژ نووری شاوێس) بە ئامادەبوونی (هۆشیار زێباری) و (عەلی حوسێن) پێشوازیی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای حزبی ئیسلامیی عێراق و شاندی یاوەری کرد و هەردوولا دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدایان بە گرینگ زانی.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (د. ڕۆژ نووری شاوەیس)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازیی لە (فارس یونس)، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای حزبی ئیسلامیی عێراق و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە (هۆشیار زێباری)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و (عەلى حوسێن)، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی پارتی ئامادەی بوون، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، هەردوولا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی باس و گفتوگۆیان كرد.

لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەسەر چەند بابەتێكی گرنگی هەنوكەیی و پەیوەندییەكانی نێوانیان و ڕۆڵی هەردوولا بۆ دەستپێكرنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەكردنی كێشەكان كرد و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوانیان بە گرنگ زانی بۆ ئایندەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و دەرچوون لەم كێشەو گرفتانە.
شاندی حزبی ئیسلامیی عێراق پێكهاتبوو لە: (فارس یونس)، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای حزبی ئیسلامیی عێراق و (نەسیر ئەلعانی) و (ڕەشید ئەلعەززاوی) و (عەممار ئەلسامەڕائی) و (حوسێن ئەلزوبەیدی) و (میقداد فەیزوڵڵا)، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار