نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووانی تواناسازی خەرج دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک قۆناغی یەکەم بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی (٦,٥٥٣,٦١٠) ملیۆن دۆلار وەک لیستی نۆیەمی شایستەی داراییی دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، کە تیایدا (٨٢٦) دەرچووی تواناسازی لێی سودمەند دەبن.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (عەباس ئەکرەم) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خویندنیان بە سەرکەوتووی تەواو کردەوە و پاکتاوی داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلای حکوومەت ماوە، بۆ ئەوەش لێژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدا بە خەرجکردنی لیستی نۆیەمی شایستەی دارایی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی کە بەسەرکەتووی خوێندنیان تەواو کردوە."
(ئەکرەم) ڕاشیگەیاند: "لیستی نۆیەمی شایستەی دارایی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی بڕەکەی بریتیە لە (٦,٥٥٣,٦١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، بۆ ئەوەش (٨٢٦) دەرچوی بەرنامەی تواناسازی لێی سودمەند دەبن، کە وەک قۆناغی یەکەم (٥٠%) کۆی شایستە داراییەکانی کاندیدانی دەرچوی تواناسازی خەردەکرێت."
"لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو دەرچوانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکات، کەناویان لەلیستی ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠١٧)ی ھاوپێچدا ھاتوە و، ژمارەیان (٨٢٦) دەرچوە، سەردانی وەزارەت بکات".




