شاندی حکوومەتی هەرێم و بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بوونەوە

سلێمانی-KDP.info- سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرەکەی، سەردانی سلێمانییان کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.
شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی حکوومەت و (قوباد تاڵەبانی) جێگرەکەی، لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ رێکخەر و ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیەتی، کۆبوونەوەکە لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە ڕێی مێدیاکانەوە، بزووتنەوەی گۆڕان خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی رزگاریی نیشتیمانی خستووەتە ڕوو، دوێنێ دووشەممەش، (نێچیرڤان بارزانی) لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند، "تا ئێستا بۆ من ڕوون نییه ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی ده‌یانه‌وێت چییه؟ وه‌ك پره‌نسیپ ئاماده‌ییمان هه‌یه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ین، بۆ نموونه چی ده‌گۆڕدرێت؟ خۆ ئه‌و لایه‌نانه هه‌موویان به‌شدارن له‌م حكوومه‌ته‌دا، حكوومه‌تی كاتیی چی‌یان ده‌وێت؟ لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت وه‌زیره‌كانی خۆیان بگۆڕن؟ با پێمان بڵێن ده‌مانه‌وێت وه‌زیره‌كانی خۆمان بگۆڕین، به‌ڵام هه‌موویان به‌شدارن."
دوێنێ 20-11-2017، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێكی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد.




