سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتوودا كۆ بوونه‌وه
هه‌ولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانیان تاووتو كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017، له باره‌گاى ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، دواپێشهاته‌كان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خرانه ڕوو، باس له كاروبارى حكوومه‌ت، پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه كرا كه له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ (نێچێرڤان بارزانى) ئه‌نجام دراون.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له گرینگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، هه‌وڵدان بۆ چاككردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له كاتى خۆیاندا.




