پەرلەمان و حکوومەت و ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتییەوە کۆ بوونەوە
__2017_11_20_h16m13s44__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و حكوومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكانی لێبووردنی گشتی به‌ڕێوه چوو. بڕیاریشە لیژنەی پێوەندیداری پەرلەمان لەژێر ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا ڕاپۆرتی کۆتایی بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان تا ڕێکارە یاساییەکانی بۆ دەرچوێندرێت.
سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٢٠/١١/٢٠١٧، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه له‌ژێر چاودێریی (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو، هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاكسازیی ناوچه و شاره‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رانی حكوومه‌ت چه‌ندین پێشنیاز و بۆچوونیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردن و پوختكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و په‌رله‌مانتاران خسته ڕوو.
بڕیاریشه له‌ژێر ڕۆشنایی ڕاسپارده و پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه‌دا، لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكه‌ن و دواتر پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، تا بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كانی.




