٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی سێ تەوەر گفتوگۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە و تێیدا گفتوگۆ دەربارەی سێ تەوەر بکات.

لەم بارەیەوە، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەریش دەکرێت.''

لەبارەی تەوەرەکان (د. نووری عوسمان) گوتی: ''بڕگەی یەکەم تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بڕگەی دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە و بڕگەی سێیەم دانانی ڕەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار