باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان باڵیۆزی نوێی بەریتانیا رایگەیاند کە خوزیارە پێوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتێكی بەهێزی هەرێمی كوردستان لەڕووی سیاسی، ئابووری و ئاسایشەوە هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای به‌رده‌وامی بۆ پەیوەندییە باشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق خواست.
باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی شاژنی شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌لیزابێتی دووه‌م بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌ییی به‌ریتانیا بۆ ناردنی هاوكاریی مرۆیی، پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەووە و ڕایگەیاند بەریتانیا خوزیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتێكی بەهێزی هەرێمی كوردستان لەڕووی سیاسی، ئابووری و ئاسایشەوە هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای به‌رده‌وامی بۆ پەیوەندییە باشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق خواست.
به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه وه‌ك باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٩/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، پێشوازی له (جۆن ویڵكس) باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عیراق كرد. له دیدارێكدا (ویڵكس) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردان و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ویستوویه‌تی لە سەرەتای دەستبەكاربوونی، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ حكوومه‌ت و سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
ده‌ستخۆشی لە هه‌ڵوێستی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به‌رانبه‌ر به ڕووداو و گرژییەكانی ئەم دواییە له‌گه‌ڵ به‌غدا هەوڵی داوە گرژییەكان كەم بكرێنەوە و كەشێكی ئارام بۆ گفتوگۆ دروست بكرێت. دووپاتیشی كردەوه وڵاتەكەی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك له‌پێناو دەستپێكردنی دیالۆگێكی جددیی هەولێر و بەغدا و چارەكردنی كێشەكانیان ئاماده‌یه. سه‌باره‌ت به ڕێكخراوی داعشی تیرۆرستیش، ئاشكرای كرد داعش لە ڕووی سەربازییەوە شكستی هێناوە، بەڵام هزری داعش هێشتا هەر ماوە، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یشی ده‌بێ زیاتر لە جاران لە هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا په‌ره‌یان پێ بدرێت.
لای خۆیەوە وێڕای پیرۆزبایی، (نێچیرڤان بارزانی) هیوای سەركەوتنی بۆ به‌ڕێز باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عیراق خواست و هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی و پته‌وكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بەریتانیای دووپات كرده‌وه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ئاماژەی بەوە كرد حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە خوازیاری گفتوگۆیەكی جددی دوور لە توندوتیژی بووە، بە پێویستیشی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی لە ڕه‌خساندنی زەمینەی دیالۆگ لەنێوان هه‌ردوولادا، بگێڕێت.




