٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری ھەولێر: دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەستی پێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info


ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، ناردنی نەوت لە لایەن بەغداوە زۆر سستە و ئێمەش لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی نەوتی ماڵان دابین بکەین و ئێستاش ئەوەی بەردەستە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.

(تاھیر عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە وەکو پارێزگای ھەولێر بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی نەوتی سپیی ماڵان و ئێستا ئەو بڕەی لەبەردەستدایە لە ناچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت، وەکو ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و چۆمان و ڕەواندز.''

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی: ''بەغدا بەردەوام باس لەوە دەکات کە نەوت بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، بەڵام ئەوەی ڕەوانەی کردووە بەشی ھیچ ناکات و بەو شێوەیە ناتواندرێت لەناو شار دابەشی بکەین، کە تەنیا سنووری پارێزگای ھەولێر پێویستی بە١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە، بۆ ئەوەی بە ھەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت بدەین.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش دوو حەفتە وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کرد، کە ٣٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپیی ماڵان ھەفتەی داھاتوو بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار