محەممەد کەمال: رێککەوتنمان هەیە، دۆخی کەرکووک ئاسایی نەبێتەوە، ناگەڕێینەوە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لایەنەکانی لیستی برایەتی رێککەوتنی هەیە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک و، (محەممەد کەمال) جەخت دەکاتەوە "تا ئەو خاڵەکان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە."
چەند ڕۆژێکە پرسی گەڕانەوەی لیستی برایەتی و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووەتە بابەتی سەرەکیی مێدیاکان و، لە هەندێ کەناڵیش وا بڵاو کراوەتەوە کە، گوایە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەکەم کۆبوونەوەی پاش ١٦ـی ئۆکتۆبەری لەم چەند ڕۆژەی دابێ، لە کەرکووک ئەنجام دەدات.
پێوەست بەم پرسە، (محەممەد کەمال) سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "وەک لیستی برایەتی رێککەوتنێکی ٧ خاڵیمان هەیە، هەتاوەکو جێبەجێ نەکرێن، ناگەڕێینەوە."
ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و دەرچوونی سوپا و حەشدی‌شەعبی، دەستەڵاتی سەربازی رادەستی دەستەڵاتی مەدەنی بکرێتەوە، کە لە ئێستا‌دا شارەکە له لایه‌ن سوپای عێراقی و حه‌شدی‌شه‌عبییەوە حوكم ده‌كرێت، کە كه‌س بۆی نییه جموجوڵی سیاسی و ئیداری به‌بێ ئیزنی ئه‌و حوكمه سه‌ربازییه بکات. ئەمانە چەند خاڵێکن کە لایەنە پێکهێنەرەکانی لیستی برایەتی لەبارەیانەوە ڕێک‌کەوتوون.
(محەممەد کەمال) نموونە بەوە دەهێنێتەوە، کە ته‌نانه‌ت ئه‌و چەند کەسەی لایەنە کوردستانییەکەی هاوكاریی حه‌شد و سوپایان كرد، بۆیا‌ن نییه به‌بێ بڕیاری ئه‌و حوكمه سه‌ربازییه‌ی حه‌شد و سوپا، له كەركووكدا جووڵە بکەن.
١٦ـی ئۆکتۆبەر بەپێی رێککەوتنێکی نێوان چەند کەسێکی ناو لایەنێکی سیاسی، سەنگەرەکانی بەرگری بە رووی حەشدی‌شەعبی و سوپای عێراقدا لە خورماتوو و کەرکووک کرانەوە، ئەو شارەش لە دوای رادەستکردنی، حەشدی شەعبی و سوپا چەندین بڕیاری نادەستوورییان لەو شارە داوە، بە گوتەی (محەممەد کەمال)، یەکێ لە بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییەکان داواکردنی ئەو فەرمانبەر و مووجەخۆرانەیە کە دەستیان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆمدا هەبووە و دەیانەوێ سزایان بدەن، "لە پاشەڕۆژدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە رووی یاساییەوە دەستەڵاتی هەڵوەشاندنەوەیانی نابێت، بەس دەتوانین کاری پێ نەکەین، یان تانەی لێ بدەین."
عەرەباندنی شارەکە ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و بەردەوامیشە، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دەڵێ: "له ئێستا‌دا عەرەباندن له ناو كه‌ركووك ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاڵانكردنی ماڵه كورده‌كان ده‌ستی پێكردووه، کە له لایه‌ن حه‌شده‌وه کەلوپەلی ماڵه‌كان بۆ خۆیان ده‌به‌ن و دواتریش ماڵه‌كان ده‌سوتێنن."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




