حەشدی شەعبی گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر شنگال

شنگال-KDP.info- قائمقامی قەزای شنگال دەڵێت، لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی رەوشی شنگال و بارودۆخی خەلک زۆر خراپ بووە و کە ئەگەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە، قەیرانێکی زۆر گەورە لە شنگال دروست دەبێت.
وەک (مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێزدی داوای ئەوە دەکەن حەشد لە شنگال بکشێتەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بەو هێزە نییە، "بە هاتنی ئەم هێزە، جگە لە زیان هیچیان بۆ ئێزدیان نەکردووە."
خەڵکی شنگال ناتوانن هاموشۆی مووسڵ بکەن و بشتومەک بكڕن، رێگاکە مەترسیدارە.. هیچ خانوویێکی خەڵکی شارەکە پاک نەکراوەتەوە، کە حەشدی شەعبی پێی ناوەتە شنگالەوە تەقینەوە دەکرێن.
جیا لە بارە ئەمنییەکە کە خراپ بووە، قائمقامی شنگال دەڵێ "ئێستا خەڵکی شنگال بە دەست نەبوونی پێداویستیی سەرەتاییەوە دەناڵینن و حەشدی شەعبی ئابڵۆقەی ئابووری خستوونەتە سەر، خەڵک ناتوانن خۆیان پێدوایستییەکانیان دەست بخەن. قەیرانێک لە شنگال هەموو سێکتەرەکانی گرتووەتەوە."
لە ١٦ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ حەشدی شەعبی بە هاوکاری و پشتیوانیی ڕاستەوخۆی فەیلەقی قودسی ئێرانی، هێڕشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ناوچە ئێزدیینشینەکانیش بەشیک بوون لەو ناوچانە.
کـــاروان بــاعەدری




