٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سزادانی کورد بە ھۆی ڕیفراندۆمەوە لە کەرکووک دەستی پێ کرد"

سەرچاوە: KDP.info


کەرکووک-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک–گەرمیان دەڵێ، لە کەرکووک بەڕێوبەری تەندروستی نووسراوێکی گشتاندووە بۆ ھەموو فەرمانگەکانی سەر بە ئەوان ناوی ئەو کەسانەیان بۆ ڕەوانە بکەن، کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە، بۆ ئەوەی سزایان بدەن.

(عەدنان کەرکووکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک بەوەکالەت، کە کەسێکی عەرەبە، نووسراوێکی فەرمیی گشتاندووە بۆ ھەموو فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک و داوای لێ کردوون، ناوی ئەوکەسانە بۆ ئەوان ڕەوانە بکەن، کە بەشدارییان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا کردووە.''

(عەدنان کەرکووکی) گوتیشی: ''نووسراوێکی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران، (عەلی عەلاق) ھەیە، کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بۆ سزادانی ئەو کەسانە بگرێتە بەر، کە بەشدارییان لە ڕێفراندۆمدا کردووە.''

(کەرکووکی) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەمە سەرەتای سزادانی ئەوکەسانەیە، کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە و ئێستا لە تەندروستی دەستیان پێ کردووە، دواتر ئەو ڕێکارە بەرانبەر بە ھەموو خەڵکی دیکە دەگرنە بەر.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار