٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی لە دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info


پردێ-KDP.info- فەرماندەی ھێزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان لە سنووری پردێ ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و، لە دوبز و پردێش دەستیان بە تاڵانكردنی ماڵی كوردەكان كردووە.

(حوسێن یەزدانپەنا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''حەشدی شەعبی جموجووڵی بەردەوامی لە سنووری دوبز و پردێ هەیە و ئەگەر توانایان ھەبێت ھێرشیش دەكەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و بە ھیچ جۆرێك ڕێگە نادەن یەك بست پێشڕەوی بكەن.''

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە: ''حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و بەردەوامیش لەو سنوورە ماڵی كوردەكان تاڵان دەكەن، ئەمە جگە لەوەی لە شارۆچكەی پردێش ماڵە كوردەكان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە تاڵان دەكرێن.''

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار