ھەوڵ ده‌ده‌ن شوێنی ئەفسەرەکانی پارتی پڕ بكه‌نه‌وه.. خۆبه‌خش حه‌شدیان كرده‌وه ئامانج

کەرکووک-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەرکووک گوتی، ئه‌و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌ی له كه‌ركووكه، لیستێکیان داوه به بەغدا كه ٦٠ ناو له‌خۆ ده‌گرێ، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو ئەفسەرانەیان دابنێن کە شوێنی خۆیان جێھێشتووە، کە ٥٠ئەفسەریان سەر بە پارتین.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کەرکووک کە پێی باش نەبوو ناوی ببرێت، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه به‌و دەستەڵاتەی ئێستا كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌بات رازی نین، شەوی رابردوو ھێرشیان کردووه‌تەوه سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.''
بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووکی کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ھەموو ئەفسەرەکان کردووە، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستە ئەمنییەکانی ئەو شارە بەگوێره‌ی رێژەی ٣٢% بەسەر پێکھاتەکانی كه‌ركووكدا دابەش بکەن، ''مه‌به‌ستیانه پشکی کورد کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا کورد لەو شارە زۆرینەیە.''
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سەرچاوەکە ئاشكرای كردن، ''به‌رپرسانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌وانه‌ی له كه‌ركووكن، لیستی ناوی٦٠ئەفسەری خۆیان داوەتە به‌غدا بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو ئەفسەرانە دایانبنێن کە پۆستەکانیان جێھێشتووە، هه‌ڵبه‌ت٥٠ لەوانە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.''
گوتیشی، لیستی ناوەكان كه دراونه‌ته بەغدا، به پلەی نەقیب و رائیدن و ھەوڵ دەدەن لە شوێنی ئەفەسەرانی پێشوو دایانبنێن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا بەمە رازی نەبووە.
لەبارەی گەڕانەوەی ئەفسەرانی پارتی بۆ سەر کاری خۆیان، سەرچاوەکە گوتی، ''چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك دەکرێت، داخۆ ئەنجامه‌كه‌ی چۆن دەبێت؛ خۆی پێویستە ئەمانە بە بڕیارێکی سیاسی بگەڕێنەوە.''
بڵند ئیبراھیم




