لە خانەقین و دیالە، عهرهب له جێی فەرمانبەر و مامۆستای کورد دادهنێن

خانەقین-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین دەڵێ، لە چوارچێوەی دەستپێکردنی پرۆسەی عهرهباندن لە سنووری خانەقین و دیالە، فەرمانبەر و مامۆستایانی کورد بۆ دەرەوەی شار دهگوێزنهوه، دهیانهوێ عەرەب لە شوێنی ئەوان دابنرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین(رەفعەت موراد ئاغا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "گواستنهوهی فەرمانبەر و مامۆستایانی کورد بۆ دەوروبەری سەعدیە و جەلەولایه، ئەمە بۆ ئەوەیه دامودەزگاکان و قوتابخانەکان کوردی تێدا نەمینێت و عەرەب لە شوێنی ئەوان دانێن.''
(رەفعەت موراد ئاغا) هاوكات دەنگۆی گهڕانهوهی ھێزی پێشمەرگە بۆ سنووری خانەقین ڕهت دهكاتهوه و دهڵێ، ''ڕاست نییه.''
بڵند ئیبراھیم




