٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. حەشدی شەعبی گوندێكی كوردانیان بە تەواوی ڕووخاندووە

سەرچاوە: KDP.info
 
مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور دەڵێت، حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور چوونەتە سەر گوندێكی كورد و بە شۆفەڵ ھەموویان ڕووخاندووە جگە لە چوار ماڵ نەبێت، كە ئەوانیش عەرەبی تێدا نیشتەجێن.
 
عەمید روكن (سەلیم سوورچی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "گوندی حوشترالوك كە گوندێكی كوردنشینە و خەڵكەكە بە ھۆی ھاتنی داعشەوە ئاوارە ببوون، لە ئێستادا حەشدی شەعبی چوونەتە نێو گوندەكە و بە شۆفەڵ ھەموو خانووی گوندەكەیان ڕووخاندووە و تەختیان كردوون".
 
ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە گوتیشی، "تەنیا چوار ماڵی گوندەكەیان نەڕووخاندووە، ئەوانەیش خەڵكی عەرەبی خاوەن مەڕوماڵاتی تێدا نیشتەجێن، ئەگەرنا باقی ئەوانی دیكەیان ھەموو ڕووخاندوون."
 
گوندی حوشترالوك سەر بە شارەدێی قەراجی سنووری شارۆچكەی مەخموورە و بە ھۆی ھاتنی داعشەوە خەڵكی ئەو گوندە ھەمووی ئاوارە بوونە، دوای ھاتنی حەشدی شەعبییش لە ترسی ئەوان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ئێستاش گوندەكە بە تەواوەتی خاپوور كراوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار