نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاووتو كرد
هه‌ولێر-KDP.info- نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، (برێت مه‌كگۆرك) جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
له دیدارێكى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/11/2017ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (مه‌كگۆرك)دا، كه (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به ڕاگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و، به پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددیى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتۆن كرد و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كى جیددیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات، كه تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بووه و هه‌میشه ئاماده‌ى گفتوگۆیه.
تاووتوكردنى بارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به گشتی، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




