٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی دابێ فراكسیۆنی پارتی دەگەڕێتەوە پەرلەمانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و لەسەر داوای سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان، بڕیاریان داوە سەرەتای حەفتەی دابێ بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا بكەنەوە.

دوای ھەندێك بڕیاری بەغدا دژی ھەرێمی كوردستان، لەوانە گەمارۆخستنەسەر و ھێرشكردنە سەر ھەرێم و داخستنی فڕۆكەخانەكانی ھەرێم و چەند بڕیارێكی دیكە، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك ھەڵوێستوەرگرتن، بڕیاریان دا بەشداری لە ھیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراقدا نەكەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، (د. عەرەفات كەرەم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سەرەتای حەفتەی دابێ لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراقدا بەشداری بكەین، چونكە وەكو فراكسیۆن كۆ بووینەوە و زۆرینەی پەرلەمانتارانمان پێیان باش بوو بەشداری لە دانیشتنەكاندا بكەینەوە، چونكە پڕۆژەیاسای بوودجە دێتەوە پەرلەمان تا ھاوكاریی فراكسیۆنەكانی دیكە بكەین بۆ ئەوەی ھاوكاریی حكوومەتی ھەرێم بكەین و دۆخەكەش ھێور بێتەوە، جگە لەوەیش سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان داوایان كرد بەشدار بین، بۆیە ئێمەیش بڕیارمان دا بایكۆت بشكێنین و بەشداری لە دانیشتنەكاندا بكەینەوە.''

(كەرەم) گوتیشی: ''ئێمە لەم قۆناغەدا پێمان باشە، كە لە بەغدا بەشداری لە دانیشتنەكاندا بكەین، چونكە زیاتر لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندایە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار