٢٢ هەزار و 500 خێزانی هەرێمی كوردستان لە ئێران گەڕاونەتەوە
__2017_11_16_h14m32s57__ER.jpg)
هەولێر- -KDP.info ٢٢ هەزار و 500 خێزانی هەرێمی كوردستان، كە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاكاندا ئاوارەی ئێران ببوون، لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەمساڵ لەبەر هاتنی حەشدی شەعبی و داخستنی سنوورەكان، تەنیا 20 خێزان گەڕاونەتەوە.
(عەباس ئەمیر)، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئەو كوردانەی كە لە ساڵی 1991ـەوە تا سەرەتای ساڵی 2017 ئاوارەی ئێران ببوون و گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، ژمارەیان دەگاتە 22 هەزار و500 خێزان، كە هەموو بەڵگە و زانیارییەكانیان لای ئێمە بە دۆكیۆمێنت كراون.''
(ئەمیر) ڕوونیشی كردەوە: ''ئەمساڵ لەبەر قەیرانی دارایی و هاتنی حەشدی شەعبی و داخستنی سنوورەكان لە لایەن ئێرانەوە، ڕێژەیەكی زۆر كەم لە خێزانە ئاوارەبووەكان گەڕاونەتەوە، كە تەنیا 20 خێزانن، نزیكەی هەزار خێزانی هەرێمی كوردستانیش لە ئێران ماون و نەگەڕاونەتەوە.''
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران دەشڵێت: ''هیچ ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی و حكوومەتی عێراق هاوكاریی ئەو ئاوارانەی نەكردووە، ئەوەی كراوە هەمووی لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بووە.''
ڕابین شێروانی




