٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٥٠٠ خێزانی دیكەی كەركووك هاوكاری كران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- لە ماوەی حەفتەیەكدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی سێیەمین كاروانی هاوكارییەكانی گەیاندە خێزانەكانی كەركووك لە هەولێر.

ئەمرۆ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سێیەمین كاروانی هاوكارییان بە هەماهەنگیی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی گەیاندە ٥٠٠ خێزانی كەركووك كە لە بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون.

(ئیسماعیل عەبدولعەزیز) بەرپرسی بەشی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەبارەت بەم چالاكییە گوتی، "ئەمڕۆ پێداویستییەكانی وەكوو بەتانی و پارسێلی خۆراك و پاكوخاوێنی پێشكەشی ٥٠٠ خێزانی كەركووك دەكەین، هەروەها هاوكارییەكانمان بۆ خەڵكی لێقەوماو لە سەرتاسەری كوردستاندا بەردەوام دەبێت، هەر ئەمڕۆ تیمەكانمان لە بەمۆ و دەربەندیخان چادر و پێداویستییان گیاندووەتە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكانی ئەم دواییە".

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی حەفتەیەكدا ئەمە سێیەمین كاروانی هاوكارییەكانە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیگەیەنێتە خێزانەكانی كەركووك كە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە ناچار بوون ماڵ و ژیانی خۆیان جێ بهێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار