ئه‌ڵمانیا، له ناو ٢٢ هه‌رێمدا کوردستان زۆرترین ده‌نگی پاڵپشتی هێنا بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- له شاری میونشن پایته‌ختی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا له ناو ٢٢ هه‌رێمی جیهاندا که خرانه به‌رده‌می ئاماده‌بووان، کوردستان زۆرترین ده‌نگی هێنا بۆ پاڵپشتیکردنی بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت.
دکتۆر (که‌مال سه‌یدۆ) به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکردوه‌ته‌وه که له میونشن ئاماده‌ی کۆنفرانسێک بوون له‌سه‌ر بزاڤه‌کانی جیهان که بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی بوون هه‌نگاو ده‌نێن ڕێکخرابوو. له ناو ٢٢ هه‌رێمی جیاجیای جیهاندا هه‌رێمی کوردستان زۆرترین ده‌نگی پاڵپشتیی هێنا تا ببێت به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.




