مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە ڕەهێڵ جاف دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
هەڤاڵ ڕەهێڵ جاف..
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نەسرین عەبدولقادر سەبری بەگ)ـی ئامۆزاتانمان پێ گەییشت.
هاوبەشی خەمتانین و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و دۆستان و خزمانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ئامۆزای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
15ـی11ـی2017




