سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسان: به‌غدا ده‌یه‌وێت ڕێگه له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان بگرێت

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی کوردستان دەڵێت، بەغدا دەیەوێت ڕێ لە پێشکەوتنەکانی کوردستان بگرێت، بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکاندا ئەوە بە بەغدا بڵێت، ئەگەر بەغدا هەر بەردەوام بوو پێویستە کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێتەوە.
بەغدا ئێستا زیاتر لەوەی کە هەیە دەستی بۆ وێرانکردنی ناوچە کوردستانییەکان درێژ کردووە، بە گوێرەی لێکدانەوەی شرۆڤەکارانی سیاسی ئەوەی بەغدا دەیکات مەبەستییەتی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت، ئێستا بەغدا بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای بوودجەی داڕشتووە، کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجە و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان لە ناوچە کوردستانییەکاندا، نیەتی بەغدا نیشان دەدات کە دەیەوێت زیانی گەورە لە سەرچاوە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بدات.
(نه‌وزاد شێخ كه‌مال) بەرپرسی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''به‌غدا كاتێك ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات، ئەوە پێشێلكردنی یاسا و ڕێكکه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، بۆیه نابێت هه‌رێم ئه‌و زوڵمه قبووڵ بكات، چونكه به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی به پیلانی ناوخۆیی و ئیقلیمی توانی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاستی غروور بووه.''
له‌باره‌ی دانی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سه‌رفكردن و نه‌كردنی بوودجه‌ی كوردستان، (شێخ كه‌مال) ده‌ڵێت: ''مەترسییەکی دیکەی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌یه، كه فه‌قه‌ره‌یه‌كی بۆ زیاد بووه، هه‌ركات سه‌رۆكوه‌زیران ڕازی بوو، ئه‌وكات بوودجه ده‌نێردرێت، بۆ پارێزگاكانی باكووری عێراق كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ركات سه‌رۆكوه‌زیران ویستی، ده‌توانێت جارێكی دیكه قووتی هاووڵاتییانی كوردستان ببڕێت، وه‌ك سه‌رده‌می (نوری مالیكی)، كه ئه‌وكات ئه‌و یاسایەش ده‌سه‌ڵاتی پێ نه‌دابوو، به‌ڵام له پڕۆژەی بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا به یاسا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌نه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.''
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان گوتیشی: ''له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌غدا ناوی هه‌رێمی به پارێگاكانی باكووری عێراق هێناوه، كه خیلافی ده‌ستووره، ده‌شیه‌وێت له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی كوردستانەوە ڕێگه له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.''
چاودێران پێیان وایه ئه‌گه‌ر به‌غدا بییه‌وێت درێژه به غرووری خۆی بدات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاساكان و سزای كوردستان بدات، ئه‌وا پێویسته هه‌رێم له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بكشێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه‌شه (شێخ كه‌مال) ده‌ڵێت: ''داواكارین وه‌فدی دانوستكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕ له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن، كه پسپۆڕی ئابووری و یاسایی بن و به به‌غدا بڵێن ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی تۆ ده‌ینێیت نایاسایین، به پێی مادده‌كانی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر هات و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوو، كه بییه‌وێت درێژه به سزادانی گه‌لی كورد بدات، ئه‌وه پێشنیار ده‌كه‌ین، كورد له ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بكشێته‌وه، ئه‌وكات بۆ هه‌مو دنیا ڕوون ده‌بێته‌وه به‌غدا چ پیلانێكی خه‌ته‌رناكی هه‌یه دژ به گه‌له‌كه‌مان.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




