٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی پۆستە ئیدارییەکانی شنگالی بە ناشەرعی دابەش کردوون

سەرچاوە: KDP.info


شنگال-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەڵێت، حەشدی شەعبی چەندین پۆستی ئیدارەی لە باکوور و باشووری شنگال دابەش کردوون، بەڵام هیچ پۆستێکیان شەرعییەتی یاسایی نییە.

(وەیس نایف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''حەشدی شەعبی چەندین پۆستی ئیداریی لە باکوور و باشووری شنگال دابەش کردوون، بەڵام هیچ پۆستێکیان شەرعییەتی  یاسایی نییە، چونکە لە بنەڕەتەوە دەبێ خەڵکی شنگال بەو پۆستانە ڕازی بن، ئەگەر نا هیچ شەرعییەتی یاساییان نییە.''

(وەیس نایف) گوتی: ''تا ئێستاش خەڵکی شنگال مامەڵە لەگەڵ هێزێک ناکەن، کە خۆی بەسەریاندا سەپاندبێت، دەشزانن کام لایەن یاساییە و کارەکانیان بەڕێوە دەبەن و هاوکارییان دەکەن و لە بەرژەوەندییاندایە.''

ئێستا قایمقامێک بۆ قەزای شنگال دانراوە و چەند بەڕێوبەری ناحیەش هاوشێوەی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی سەردەمی حوکمەتی بەعسن، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال هێما بۆ ئەوە دەکات، کە حەشد بە شێوەیەکی دڕندانەوە هاتوون و دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە، هاوکات پۆستە ئیدارییەکانیان بەسەر خۆیاندا دابەش کردووە.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پاسدارە ئێرانییەکان و بەشێكی لایەنێکی کوردستانی، هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، شنگالیش بەشیک بوو لەو ناوچانە، دواتریش خۆیان لەسەر ئەو ناوچانە سەپاند.

کـــاروان بــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار