پۆستە ئەمنیەکانی کەرکووک دابەشدەکرێنەوە و پشکی کوردیش کەمدەکەنەوە

کەرکووک-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری کەرکووک ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ بریکاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق سەردانی کەرکووک بکات و جارێکی دیکە پۆستە ئەمنیەکانی پۆلیسی کەرکووک دابەش دەکرێنەوە و پشکی کوردیش کەمدەکەنەوە، ھەر بۆیە پۆستەکان جارێکی دیکە دابەشدەکرێنەوە.
ئەوسەرچاوەیە کە پێی باش نەبوو ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ بریکاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق (فەریق موفەق) سەردانی کەرکووکی کردووە و مەبەست لەوسەردانەش جارێکی دیکە پۆستە ئەمنیەکانی پۆلیس بەسەرنەتەوەکان دابەش دەکرێتەوە.
ئەوسەرچاوەیە گوتیشی، "بڕیارە پۆستە ئەمنیەکانی پۆلیس بۆ٣٢%کەمبکرێتەوە بۆ ھەر سێ پێکھاتە کورد و عەرەب و تورکمان، بەمەش پۆستە ئەمنیەکانی پۆلیس کەھی کورد پێشتر زۆر زیاتر بوو کەمدەکرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە رۆڵی کورد لەوشارە کەمبکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کورد لەشاری کەرکووک زۆرینەیە و زۆرینەی پۆستە ئیداری و ئەمنیەکانی ئەو شارەش بەدەست کوردەوە بوون، بەڵام لەدوای ھاتنی حەشدی شەعبی بۆئەوشارە رۆژ بەرۆژ رۆڵی کورد لاواز تر دەبێت و بەرپرسانی کوردیش لادەدرێن و بەرپرسانی عەرەب و تورکمان لەشوێنی ئەوان دادەنرێن.
بڵند ئیبراھیم




