٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی به‌غدا فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك رۆشنبیر و ھاووڵاتیی كوردی خانەقین دەكرد

سەرچاوە: KDP.info
 
خانەقین-KD.info- بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پۆلیس و حەشدی شەعبی  بە زۆر زەوی لە خەڵكی كورد وەردەگرنەوە و لەسەر خەڵكی عەرەبی ھاوردە دابەشی دەكەن. دەشڵێ، پۆلیسی خانەقین فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك ھاووڵاتی و رۆشنبیری كورد دەركردووە.
 
خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كەوتوونەتە بەر شاڵاوێكی دیكەی بەعەرەبكردن و گرتن و راوەدوونانی ھاووڵاتیانی كورد، لەو بارەیەوە (جەعفەر شێخ مستەفا)، بەرپرسی لقی پازدەی پارتی لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "رەوشی خانەقین لە ھەندێك ڕووەوە باشترە لە ناوچەكانی دیكەی ژێر دەستەڵاتی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، ئەمەیش بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە دەسەڵاتیان نەرمترە لەو سنوورە، بەڵكوو بۆ دوو ھۆكار دەگەڕێتەوە، لایەنە سیاسییەكانی خانەقین جۆرێك لێكتێگەییشتنیان ھەیە و خەڵكی ناوچەكەیش وەك خێزانێك رەفتار لەگەڵ یەكدیدا دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی یاسا لە خانەقین نەماوە و پۆلیس و حەشدی شەعبی ھەموو دەستەڵاتێكیان بە دەستە و دەزگە دادوەرییەكان خراونەتە سەر دیالە".
 
لەبارەی داگیركاری و ھێنانەوەی ئەو عەرەبانەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ـی دەستووری عێراق رەوانەی ناوچەكانیان كرابوونەوە، بەرپرسەكەی پارتی گوتی، "پۆلیسی ناوچەكە و حەشدی شەعبی بە ناوی جێبەجێكردنی یاساوە، زەوی لە ھاووڵاتیانی كورد وەردەگرن و دەیدەن بەو عەرەبانەی پێشتر گرێبەستیان بە ناو بووە كە ھەموو لە پڕۆسەی بەعەرەبكردندا بە ناویان كراوە، ھەروەھا پۆلیس فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك ھاووڵاتیی كوردی خانەقین دەركردووە بە تۆمەتی ئەوەی دوای پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق چوونەتە نێو خانووی حكوومەتەوە".
 
(شێخ مستەفا) ئاماژەیشی بۆ ئەوە كرد، "ئێستا پیلانێكی دیكەیان لە بەردەستە بۆ ھەموو ئەو كوردانەی پێشتر سەرپەشتی و رێكخەری خۆپێشاندانەكانی سنووری خانەقین بوونە و فەرمانی گرتن بۆ شەش رۆشبیری بەرچاوی شارەكە دەركراوە و نیەتیان ھەیە دەستگیریان بكەن، ئەوەیش تەنیا سیناریۆیە بۆ ئەوەی بیانوو بۆ گرتنی كورد ببینەوە".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار