لیستی برایهتی له ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

ههولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی برایەتی دەڵێت، ڕۆژی پێنج شهممه كۆبوونەوەی لیستی برایەتیی شاری كەركووك لەبارەی ڕەوشی شارەكەوە بەڕێوە دەچێت.
(دڵشاد پیرۆت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بانگهێشتنامەیەك لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنەوە بۆ سەرجەم ئەندامانی لیستی برایەتیی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕەوانە كراوە كەپێنجشەممە لە باڵاخانەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەیەكی لیستی برایەتی ئەنجام دەدەین".
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیشەوە، (پیرۆت) گوتی، "كارنامەكەی دیاری كراوە و بە ئێمە نەدراوە، بەڵام دیارە گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی شاری كەركووك و ئەو دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها رووداوەكانی ئەم دواییە دەكرێت".
پاش ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری مانگی ڕابردوو، پارێزگاری كەركووك و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە ئەندامەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك شارەكەیان جێ ھێشت بەرەو شارەكانی كوردستان و، تا ئێستایش ئامادە نین بەم شێوەیە بگەڕێنەوە شارەكە.
نەشوان بەرزنجی




