نوێنه‌رانی كوردی په‌رله‌مانی ئێران ره‌خنه له (روحانی) ده‌گرن

هەولێر-KDP.info- به‌شێك له نوێنه‌رانی پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێران، له نامه‌یه‌كی چوار خاڵیدا سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌زه‌كه‌ی دوێنێ و زیانه‌كانی، ره‌خنه له (حه‌سه‌ن روحانی) سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌گرن و داوایان لێی كردووه به زووترین كات رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر.
پێرێ یەکشەممە، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه. له باشووری كوردستان حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیانی زیاتریش به‌ر شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وت. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شارۆچكه‌كانی (سه‌رپێڵی زه‌وهاو) و (قه‌سری شیرین) ناوه‌ندی بوومه‌له‌زه‌كه بوون و گوڕه‌كه‌ی به 7.3 پله‌ی رێخته‌ر دیاری كرا.
میدیاكانی ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری وڵاته‌كه‌یانه‌وه، بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا 445 كه‌س به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و حه‌وت هه‌زار و 370 برینداریش هەن. هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئێرانی، بە هۆی گەڕان بە دوای بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەدا، پێدەچێ ژمارەی قوربانیان لە هەڵکشاندا بێ.
له خاڵی دووه‌می نامه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ (روحانی) ئاشكرا كراوه، كه نه‌خۆشخانه‌ی حكوومیی شارۆچكه‌ی (سه‌رپێڵی زه‌هاو) یه‌كه‌م شوێن بووه كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه رووخاوه و نه‌خۆش و كارمه‌نده‌كانیش له وێرانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێن: "ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پێڕانه‌گه‌یشتن و پشتگوێخستنی به‌رده‌وامی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه و پێویسته به زووترین كات و بۆ رزگاربوون له‌و بێبه‌شی و هه‌ژارییه، بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری بكرێت".
به‌شێكی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌كانی (روانسه‌ر)، (جوانڕۆ)، (كڵاشی)، (داڵاهۆ)، (شابات)، (سه‌رپێڵ)، (ده‌شتی زه‌هاو)، (قه‌سری شیرین)، (ئه‌زگله) و (سه‌لاسی باوه‌جان) وێران بوونه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری وه‌زیری نیشته‌جێكردن، ئاشكرایان كردووه كه 12 هه‌زار خانوو به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه به ته‌واوی وێران بوونه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و خانووانه‌ی له شارۆچكه‌كاندا رووخاون، سه‌ر به‌و پرۆژانه‌ن كه به (پرۆژه‌ی مێهر) ناسراوه و له‌لایه‌ن كه‌رتی حكوومیی ئێرانه‌وه دروست كراون. رووخانی ئه‌و خانووانه به روونی له ناو وێنه بڵاوكراوه‌كاندا ده‌بیندرێن.
په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران، له خاڵی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه‌یاندا به ناراسته‌وخۆیی ئاماژه‌یان به رووخانی خانووه‌كانی (پرۆژه‌ی مێهر) داوه. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێن: "زیانه زۆره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه، به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری ئاگادار كرده‌وه كه خانوو و بینا حكوومییه‌كان به باشی دروست نه‌كراون، بۆیه پێویسته له‌وباره‌یه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات، رێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر".
ئەمڕۆ سیشەممە، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە کرماشان و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، کە ئامادەن بۆ بیناکردنەوەی خانووی زیانلێکەوتووان هاوکاری خەڵکی ناوچەکە بکەن.
كاوه جه‌م




