بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی راگرتنی مامەڵەكردن لەگەڵ بانكەكانی ھەرێم ھەڵوەشایەوە

بەغدا-KDP.info- دوای ئەوەی بانكی ناوەندی بڕیاری دا كە مامەڵەكردن لەگەڵ بانكەكانی ھەرێمی كوردستان رابگیرێت، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارەیان ھەڵوەشاندووەتەوە و جارێكی دیكە مامەڵەكردن لەگەڵ بانكەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێ دەكەنەوە.
(نەجیبە نەجیب)، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "راستە كە بانكی ناوەندی بڕیاری خۆی لەبارەی راگرتنی مامەڵەكردن لەگەڵ بانكەكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەیش پێشبینیكراو بوو، چونكە بەڕێوەبەری بانكەكان بەو بڕیارە رازی نەبوون و زیانی زۆر بەر بەغدا دەكەوت، ھەر لەبەر ئەمەیش ئەو بڕیارەیان ھەڵوەشاندووەتەوە".
(نەجیب) گوتیشی، بەغدا بەردەوام باس لە پێشخستنی كەرتی بانكی دەكات، بۆیە ناكرێت كارەكانی لەگەڵ ھەرێم رابگرێت، چونكە متمانە بە بانكەكان نامێنێت و مامەڵەكان رادەوەستن، بۆیە ئەم كارە سەركەوتوو نابێت، ھەر لەبەر ئەوەیش نەیانتوانی لەسەری بەردەوام بن.
باسی لەوەیش كرد، ئەوان خەمی ھەرێمی كوردستانیان نییە و بڕیارەكەیش كە درا سیاسی بوو، بەڵام لەسەر داوای بەڕێوەبەری بانكەكان كە زیانی زۆریان بەر دەكەوێت، ئەو بڕیارەیان ھەڵوەشاندووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




