٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مەخموور دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info


مەخموور-KDP.info-  بڕیارە سبەی سێشەممە، قایمقامی مەخموور بگەڕێتەوە شارۆچكەكە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی، بەرپرسێكی پارتییش لە مەخموور دەڵێ، گەڕانەوەی قایمقام بۆ ناو مەخموور، تەنیا مەبەست لێی بەڕێوەبردنی كاروبای ھاووڵاتیانە.

(كرمانج عەبدوڵڵا) بەرپرسی لقی ٢٣ـی مەخمووری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوای رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر، حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكان ھاتوونەتە نێو سەنتەری شارۆچكەی مەخموور و بە ھۆی ئەو داگیركارییەوە فەرمانگەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەنتەری شارۆچكەی مەخموور كشاونەتەوە، بۆیە قایمقامی مەخموور لە ناحیەی دیبەگە كارەكای رایی دەكرد، بەڵام بۆ ئەوەی كاروباری خەڵكی پەكی نەكەوێت و بۆشایی ئیداری دروست نەبێت، بڕیارە قایمقامی مەخموور بگەڕێتەوە دەوامی فەرمیی خۆی".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی، "بڕیارە سبەی (رزگار محەممەد) قایمقامی مەخموور، بە فەرمی بگەڕێتەوە دیوانی قایمقامییەت بۆ دەوامكردن و، پێشتریش ناحیەكانی مەلاقەرە، دیبەگە و گوێڕ بەردەوام بوونە لە كارەكانیان، ھەموو ھەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی دەزگە خزمەتگوزارییەكان و حكوومەت پەكیان نەكەوێت".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار