حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له دیالۆگ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاساییخۆیدا دووپاتى كرده‌وه كه خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له ڕێگه‌ى دیالۆگێكى جددییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، نیگه‌رانیى خۆیشى نیشان دا كه حكوومه‌تى فیدراڵ وێڕاى ئه‌وه‌ى باس له پابه‌ندبوون به ده‌ستووره ده‌كات، به‌ڵام له كرداردا وا نییه و هه‌نگاوى ناده‌ستوورى به‌رامبه‌ر به هه‌رێم ده‌گرێته به‌ر.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٣/١١/٢٠١٧، به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى)، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو له سنوورى هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، تیمێكى بهپهلهیشى دروست كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان، سوپاسى داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى له ناوچه‌كه كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا و ده‌زگاى به‌هاناوه‌چوونى ئافادى توركى كرد كه هاوكارى و تیمێكى فریاگوزارییان بۆ هاوكاریى لێقه‌وماوان ناردووه، داواى كرد حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیش وه‌ك پیویست به‌پیر لێقه‌ومانه‌وه بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له ڕێگه‌ى دیالۆگێكى جددییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، نیگه‌رانیى خۆیشى نیشان دا كه حكوومه‌تى فیدراڵ وێڕاى ئه‌وه‌ى باس له پابه‌ندبوون به ده‌ستووره ده‌كات، به‌ڵام له كرداردا وا نییه و هه‌نگاوى ناده‌ستوورى به‌رامبه‌ر به هه‌رێم ده‌گرێته به‌ر، وه‌ك پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقى فیدراڵ بۆ ساڵى ٢٠١٨ و كهمكردهوهنهى بودجه‌ى هه‌رێم، به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى فیدراڵى هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه و چه‌ندین بڕیار و ڕێكارى دیكه‌ى ناده‌ستوورى به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى یه‌كڕیزیى ناوخۆیى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ تێبه‌ڕاندنى دۆخى ئه‌مڕۆى سیاسى و ئابوورى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.




