٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم هەرکی: کۆبوونەوەیەک بۆ لێبوردنی گشتیی زیندانیان ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (نازم هەرکی)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی دابێ کۆبوونەوەیەکی پێوەست بە لێبوردنی گشتیی بۆ زیندانیان ئەنجام دەدرێت.

ماوەی چەند ساڵێکە لێبوردنی گشتی لە کوردستان دەرنەچووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ناوخۆ و پەرلەمانی کوردستان لە ئاستی لیژنە پەیوەندیدارەکاندا لەسەر خەتن، تا لەو بارەوە بریارێک بدرێت، (نازم هەركی)، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی دابێ، لێژنە پەیوەندیدارەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبوردنی گشتی دەكەن بۆ ئەوەی بگەنە دەرئەنجامێك بۆ ئەوەی یاسایەك بۆ لێبوردنی گشتیی زیندانیان دەربكرێت، چونکە جگە لەوەی ئەمە داواکارییە، لە هەمان کاتدا گرنگە لەم کاتەدا.''


(هەرکی) ئەوەیشی خستە ڕوو: ''زیندانیان و كەسوكارەكانیان زۆر داوای ئەو پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتییە دەكەن، بۆیە كاری جیددی لەسەر دەكرێت تا ئەو یاسایە دەربكرێت، ئیستاش داواکاریی بەشێکی زۆریان هاتووەتە بەردەستمان، ناوەڕۆكی یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەی نێوان لێژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێت، بۆ ئەوەی بزانین ئەو یاسایە كێ دەگرێتەوە، چونکە دەبێ لەو بارەوە هەڵسەنگاندن بکرێت و ڕێک بخرێتەوە.''

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار