نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنه‌مای دیالۆگ دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە عێراق رایگەیاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕۆڵی خۆیان له زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كێشه‌كان ببینن، خۆشحاڵیی خۆیشیان بۆ ئارامیی هێڵی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ربڕی و بارودۆخی ئێستایان بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆ به گونجاو زانی.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٣/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ڕامۆن بلیكوا) باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عیراق و (خاتوو كلاریس پاستوری)، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده‌ی بوو، (بلیكوا) خۆشحاڵیی خۆى به دووه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕۆڵی خۆیان له زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كێشه‌كان ببینن، خۆشحاڵیی خۆیشیان بۆ ئارامیی هێڵی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ربڕی و بارودۆخی ئێستایان بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆ به گونجاو زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی به‌ڕێز باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له عیراق كرد، نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق ده‌ربڕی كه تیایدا پێشێلكارییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به پێویستیشی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی خه‌ڵكی كوردستان بێت تا له‌مه‌ودوا غه‌درێ لێنه‌كرێ و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نیشان دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداره به بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




