٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شرۆڤەكارێكی سیاسی: دەبێ پەیەدە خۆی لە داردەستی ڕژێمی ئەسەد ڕزگار بکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  شرۆڤەكارێكی سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە پەیەدە سیاسەتی خۆی بەرانبەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوا بگۆڕێت، چونكە ئێستا داردەستی ڕژێمی (ئەسەد)ە.

(ڕەمەزان شێخۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئەو كردەوانەی پەیەدە لە ڕۆژئاوا دەیانكات، دەستی ڕژێمیان لە پشتە و هاوكارییان دەكرێت، بە تایبەت دژی گەلی كورد و لەبری ئەوەی كە پەیەدە دەست بخاتە ناو دەستی كوردەوە، بووەتە داردەستی سووریا.''

بە گوتەی ئەو، بەم دواییانە ڕژێمی (ئەسەد) گوتی، ناكرێت ناوی كوردستان بە كار بهێنن، بەڵكو بڵێن باكووری سووریا، كەواتە ددانیش بە پەیەدەدا نانێت، بەڵام پەیەدە هەر لەگەڵیانە، لە كاتێكدا كە پێویستە پەیەدە سیاسەتی خۆی بەرانبەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوا بگۆڕێت و خۆی لە داردەستیی ڕژێمی سووریا ڕزگار بکات، ئەگەر نا، زیان بە دۆزی گەلی كورد دەگەیەنێت.

(ڕەمەزان شێخۆ) دەشڵێت: ''ئێستا دیموگرافیای ناوچەکانی کوردستانیان گۆڕیوە و پڕیان كردوون لە عەرەب، گەنجی كورد بۆ ناوچە عەرەبینشینەكان بە شەهیدكردن دەدات، دواتریش ناوچەكان ڕادەستی عەرەبەكان دەكات و ڕژێم هەرشتێك بڵێت، پەیەدە پێڕەوی دەکات.''

كــــاروان بــاعـــەدر

هەواڵی پەیوەندیدار