٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی رێگری لە دەوامكردنی 50 مامۆستای بەردەڕەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، چەندین پێشێلكاری بەرانبەر كورد ئەنجام دران، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەشیش دەڵێت، حەشدی شەعبی رێگری لە دەوامكردنی 50 مامۆستای پەروەردەكەیان دەكات.

(غازی رەمەزان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "دوای هاتنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، چەندین كێشەیان بۆ خەڵك دروست كردووە و، ئێستا ئێمە 50 مامۆستامان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشددا ماون و میلیشیاكان ناهێڵن ئەو مامۆستایانە دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن".

(رەمەزان)، گوتیشی، "ئێستا نزیكەی 2900 قوتابیمان هەیە كە بەسەر نزیكەی 30 قوتابخانەدا دابەش بوون، بەڵام بە هۆی ڕێگریكردن لەو مامۆستایانە، 15 قوتابخانە گرفتی كەمیی میلاكیان بۆ دروست بووە، بۆیە پێویستە چارەیەك بۆ ئەو گرفتە بدۆزرێتەوە".

 

كــــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار