٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازیانی: عەبادی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نادات.. وەك كارتێك بەكاری دەهێنێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حزبی چاكسازی و گەشە لە كوردستان رایگەیاند، عێراق خۆی قەرزدارە و پارە بۆ مووچە لەو یەدەكەی لە بەردەستیدایە، دەداتە فەرمانبەران، جا چۆن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات، بۆیە (حەیدەر عەبادی) مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نادات و وەكو كارتێك بەكاری دەهێنێت.

(محەممەد بازیانی) سەرۆكی حزبی چاكسازی و گەشە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "ئەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا دەكات، دەبێت حكوومەتی هەرێم بێت، نەك حزب و لایەنەكان، ئەگەر حزب ئەو گفتوگۆیە بكات، هەر لە ئێستاوە فەشەل دێنێت، بۆیە دەبێت حكوومەت بێت و بزانن چییان پێیە و لەسەر چی گفتوگۆ دەكەن و سیڤیی هەموو ئەوانەی پێ بێت كە قسەیان لەگەڵ دەكەن، بۆ ئەوەی بزانن چۆن لەگەڵ ئەوان قسە دەكەن و چی بە دەست دەهێنن لەو دانوستانەی كە دەیكەن".

(بازیانی) ئاماژەیشی دا، عێراق ئێستا خۆی تەنگژەیەكی ئابووریی زۆر گەورەی هەیە، ئەگەر ئەو پارەیە نەبووایە كە وەك یەدەك لە بەردەستیدایە، كە نزیكەی 90 ملیار دۆلار بوو و ئێستا تەنیا 37 ملیار دۆلاری لە بەردەستدا ماوە، ئەوا نەیدەتوانی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیشی بدات، چونكە ئەو پارەیەی لە داهاتی نەوت بە دەست دەكەوێت، تەنیا بەشی قەرزەكان و كۆمپانیاكان دەكات، بۆیە من زۆر بڕوام بەوە نییە (عەبادی) بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بدات، بەڵكوو وەكو وەرەقەیەك یاریی پێ دەكات، ڕەنگە ئەگەر زۆری بۆ بێت بەشێك ڕەوانە بكات، بەڵام هەمووی هەر نادات".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار