٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون  لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، سبەی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

(د. نووری عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیار وایە سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات".

لەبارەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەو كۆبوونەوەیەدا حكوومەت تاوتووی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەكات.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی یاسای بوودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی داھاتوو ئامادە كردووە، كە چەندان خاڵی تێدان دژی ھەرێمی كوردستانن، لەوانە كەمكردنەوەی بەشەبوودجەی ھەرێم بۆ ١٢% و، جگە لەوەیش ناوی ھەرێمی لاداوە و كردوویەتیە پارێزگاكان.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار