٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ ئەنجام درا.. دەرباز کۆسرەت: تەندروستیی باوکم باشە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، باری تەندروستیی (کۆسرەت ڕەسووڵ) لەناکاو ناجێگیر بوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتریش نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام درا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ باری تەندروستیی (کۆسرەت ڕەسووڵ) جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناجێگیر بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام درا.

بە گوێرەی لێدوانی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (ریکەوت حەمە ڕەشید)، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ (کۆسرەت ڕەسووڵ) ئەنجام درا و تا ٧٢ سەعاتی دیکەش لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە.

(دەرباز کۆسرەت)یش ڕایگەیاند: ''ئێستا تەندروستیی باوکم (کۆسرەت ڕەسووڵ) باشە.''
 

هەواڵی پەیوەندیدار