د. نووری: حکوومەت سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران گوتی، بڕیارە سبەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەڕێکی دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و سەردانی ھەموو لایەنەکان بکات.
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، (د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیار وایە سبەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەڕێکی دانوستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەک دانراوە و سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.''
لەبارەی ئامانجی ئەو سەردانانە، (عوسمان) گوتی: ''مەبەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو سەردانانە ئەوەیە کە یەکڕیزی و تەبایی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت لەو قۆناغەی ئێستادا.''
بڵند ئیبراھیم




