له دەشتی نەینەوا، حەشدی شەعبی زەویی كریستیان و كورد به‌سه‌ر چه‌كدارانیان دابه‌ش ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- خێزانی چه‌كداره عه‌ره‌ب و توركومانه‌كانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا، لەسەر زەوی و خانووی کریستیان و کورد نیشتەجێ کراون و، بەرپرسێکی پارێزگای نەینەوایش ده‌ڵێت، حەشدی شەعبی گوشاری خستووه‌تە سەر یەکە ئیدارییەکان تا زەویی نیشتەجێبوون بەسەر چەکدارەکانیان دابەش بکەن.
(شێخ محیێدین مزووری) کارگێڕی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ، جه‌خت ده‌كاته‌وه، لە دەشتی نەینەوا چەند لیوایەک لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی جێگیر کراون و، ئەوانەی سەربە سوپایشن لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر کێشەیان بۆ ناوچەکە نەبووە، بەڵام چەند یەکەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری دەشتی نەینەوا ھەن و رۆژانە کێشە بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست دەکەن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له ناوچه‌كه ده‌ڵێ، ''وێڕای ھێنانی عەرەب و تورکومانی شیعەمەزھەب بۆ سەر زەوی و خانووی کریستیانەکان، ھەروەھا حەشدی شەعبی گوشاریان خستووه‌تە سەر یەکە ئیدارییەکان بە تایبەتی لە سەنتەری ناحیە و قەزاکان، بۆ ئەوەی بە زۆر و زه‌بری هێز زەویی سەنتەری شارەوانی بەسەر چەکدارەکانیاندا دابەش بکرێت. لە ناحیەی بەرتلە بۆ خۆیان زەوییان دابڕیوە و داوایان لە بەڕێوەبەری ناحیە کردووە به‌سه‌ر چەکدارەکانیاندا دابه‌شی بکات.''
پێشتر نوێنەرانی کریستیان ئەوەیان پشتڕاست کردبووه‌وە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی رێگە نادەن ھیچ ئاوارەیەکی کریستیان بگەڕێتەوە شوێنی خۆی ھەتا بەیعەتیان پێنەدات و نەبێتە چەکداری گرووپە چه‌كداره‌کانیان، له‌مباره‌وه (مزووری) گوتی ''لە زۆر ناوچه‌وە عەرەبی شیعە و تورکومان دەھێندرێنە سەر زەویی کریستیان و کورد، لەوانەش ژمارەیەک خێزانی عەرەب لە ناحیەی رەشیدیە ھێنراونەتە سەر زەویی کریستیانەکان، لەنێو مووسڵیش دەستیان بە تاڵان و داگیرکردنی مڵک و ماڵی خەڵکی کردووە، خۆ كه ئەگەر بشزانن کەسێکی دەوڵەمەند ھەیە، چەکدارانی حەشد کوڕ یان برایەکی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند یان بازرگانە دەڕفێنن و لەبەرامبەر ئازادکردنیدا داوای پارەی زۆر دەکەن.''
(وەحیدە یاقو) پەرلەمانتاری کریستیان لە لێدوانێکی پێشوویدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی روونی کردەوە، ''تەنانەت لە ناحیەی بەرتلە قوتابخانەش بە ناوی (ئیمامی خومەینی) کراوتەوە و، دەیانەوێ بەزۆر قوتابیانی کریستیان بچنەبەر خوێندن.''
سەرانی حەشدی شەعبی پیلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه بەرپرسی یه‌كە ئیدارییەکانی دەشتی نەینەوا بگۆڕن بە کەسانی سەر بە خۆیان و داوایان لە چەندین بەڕێوەبەری ناحیە و ئەنجوومەن و شارەوانییەکان کردووە، دەستلەکارکێشانەوەیان خۆیان رابگەیەنن و وه‌ك (شێخ محیێدین مزووری) گوتی ''دەیانەوێ کەسانێک دابنێن بەپێی سیاسەت و بۆ ئەجێندای ئەوان کار بكه‌ن. کەس بە کەس نییە، بۆ نموونە فەرماندەی لیواکانیان(حه‌شدی شه‌عبی) ناتوانن فەرمان بە فەرماندەی فەوج بکه‌ن، فەرماندەی فەوج ھیچ دەستەڵاتێکی بەسەر خوارووی خۆیدا نییە و، بە کورتییەکەی ھێزێکی سەرەڕۆ و خراپه‌كاری ده‌كه‌ن.''
له پاش پیلانی هێنانی میلیشیاكانی هه‌شدی شه‌عبی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌و هێزانه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی و ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێن، ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وایشدا گرت.
قائید میرۆ




