ھەڵکشانی نرخی نەوت، پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانیشەوەیە

هه‌ولێر-KDP.info- چەند رۆژێکە گۆڕانکاری بەسەر بازاڕی نەوتدا ھاتووە و شارەزایەکی کەرتی نەوتیش ده‌ڵێ، یەکێک لە ھۆکارەکانی بەزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و دەشڵێ، نرخی نەوت لەگەل گۆڕانکارییە سیاسییەکان بەرەو ھەڵکشان دەچێت.
به‌ر له هێرش و داگیركاریی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له 16ی مانگی ڕابردوو و به پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران(قاسم سلێمانی)، كه به‌غدا به راوێژكاری سه‌ربازی ناوی ده‌بات، هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤانا و بای حه‌سن له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران و، ڕۆژانه 300هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م ده‌هات و له ڕێی بۆریی نه‌وتی كوردستان - جه‌یهانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرا.
(د.عەلی بەلو) كه راوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بووه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە چەند رۆژی رابردوودا، پەیوەندی بە چەند رووداوێکی جیھانەوە هه‌یه، لەوانەش کەمبوونەوەی رێژەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان كه کاریگەری ھەبووه، چونکە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 ھەزار بەرمیل نه‌وتی ھەناردەی کەم کردووە، ئەمەش بووه‌تە ھۆکاری ئەوەی گۆڕانکاری بەسەر نرخی نەوتدا بێت.''
ئه‌و ده‌ڵێ، نەوتی ھەرێمی کوردستان پێشتریش کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت ھەبوو، ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی سعوودیا و ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، ھۆکاری دیكه بوون له لە چەند رۆژێکی کەمدا به‌ھای نەوت بەرز ببێتەوە، ''پێشتر ئەمریکا ئەوەی راگەیاندبوو، پێویستە ئێران خۆی بگونجێنی لەگەڵ سیاسەتی جیھان، کەچی ئێستا ھەڕەشە دەکات و دەڵێ ئێران دەگونجێنین.''
(د. عەلی بەلۆ) پێشبینی ده‌كات، نرخی نەوت لە نێوان 54 تا 64 دۆلاردا بمێنێته‌وه و ئەگەر دۆخەکەش ئاسایی ببێتەوە، ئەوا ئەمساڵ نرخی نەوت بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بێت و رەوشی سیاسیی جیھان گۆڕانکاری بەسەردا بێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ''بێگومان بازاڕی نەوت گرێدراوە بە دۆخی سیاسی و لەگەڵ ھەر گۆڕانێکیشدا نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ھەموو پێشبینییە سیاسییه‌كان گۆڕانکارییان بەسەردا ھاتووە، لەوانەش پەیوەندی نێوان ئێران و سعوودیا و ئەمریکا.''
به‌گوێره‌ی زانیاریی چاودێرانی سیاسی كه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگه‌یاندبوو، له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، له نه‌وتی كه‌ركووك، به تانكه‌ر ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت.
قائید میرۆ




