ھاووڵاتیانی خورماتوو: بێ گه‌رەنتی ناگه‌ڕێینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- هاووڵاتیانی كوردی خورماتوو و ده‌وروبه‌ری، كه به هۆی هێرش و تاوانكاریی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئاواره بوون، ده‌ڵێن، تا گه‌ره‌نتی نه‌بێ بۆ پاراستنیان ناگه‌ڕێنه‌وه چونكه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان به چاوی خۆیان دیوه كه به‌رانبه‌ر به خۆیان و خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شاره‌كه كراوه.
به هۆی هێرش و داگیركاریی حەشدی شەعبی له سنووری خورماتوو و پارێزگای كه‌ركووك، كورد وێرای ئه‌وه‌ی ئاوارە بوون، پاش تاڵانكردنیان خانووه‌كانی ده‌ته‌قێندرێنه‌وه. ئێستایش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ھێزێکی سەرۆکایەتیی کۆمار بچنه دوزخورماتوو تا خەڵکی له ده‌ستدرێژی و تاوانه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه بپارێزت، به‌ڵام ھاووڵاتیان ئه‌مه به گەرەنتی نازانن بۆ ئەوەی پارێزراو بن و بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
(میدیا زەندی) هاووڵاتیێكی خەڵکی قەزای دوزخورماتووە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "من لە خورماتوو وەک خۆبەخشێک له شه‌وی 15له‌سه‌ر16 مانگی رابردوو به‌رگریم له شاره‌كه‌م کردووە، به هۆیه‌وه حەشدی شەعبی ماڵی من و مامێکمیان سوتاندووە و تاڵانیان کردوون و ھیچیان بۆمان نەھێشتووەته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئاوارە بووینە و ناتوانین بگەڕێینەوە، چونکە حەشدی شەعبی بەردەوامە لە تەقاندنەوه و تاڵان‌کردنی ماڵی کوردان و ئەوەی شەڕی ئەوانیشی نه‌کردبێت و تەنیا کورد بێت، ده‌ستی خۆیانی لێ ده‌وه‌شێنن.''
(زەندی) ده‌ڵێ، ''راستە باسی ھاتنی ھێزێکی سەرۆککۆماری عێراق بۆ خورماتوو دەکەن، بەڵام خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی ناڕۆمەوە، چونكه ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی پارێزراو بین لەو قەزایە، چونکە من دڵنیام ئەوەی بگەڕێتەوە حەشدی شەعبی دەیکوژێت یاخود دەیرفێنن، بۆیە نەگەڕێینەوە باشترە.''
بەپێی ئامارێکی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو تاوەکو ئێستا زیاتر لە470خانووی ھاووڵاتیانی کورد لە قەزای دوزخورماتوو تەقێندراونەتەوە.
(سالار داوودی) یه‌كێكی دیكه‌یه له هاووڵاتیانی خورماتوو و به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''تاوەکو ھێزێکی کوردی نەگەڕێتەوە بۆ ئەوشارە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە، ئاخر ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پاراستنمان. كه ئێستا باسی ھێنانی ھێزێکی سەرۆککۆماری عێراق ده‌کرێت بۆ خورماتوو و خەڵک بڕوای به‌وه نییه بتوانن ئاسایشی شاره‌كه بپارێزن و ده‌سته‌ڵتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییان هه‌بێ، هه‌رچۆن بێت خه‌ڵك چاوەرێی ئەوە دەکه‌ن ئەو ھێزە بچێته، جا ئەگەر توانییان ئەمنیەت بۆ کورد دروست بکەن، خەڵک رەنگە بگەڕێنەوه، كه له ڕاستیدا ئه‌مه به ئه‌سته‌م ده‌بینین.''
بڵند ئیبراھیم




