٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری دهۆك دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دھۆك دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و، سەرەتایش لە ناوچە شاخاوییەكان نەوت بە هاووڵاتیان  دەدرێت.

(فەھیم عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "بڕێك نەوتی ھەڵگیراو ھەیە كە نزیكەی ٣ ملیۆن لیتر نەوتی سپییە، ئیدارەی پارێزگای دھۆك ئەو نەوتە بەسەر ھاووڵاتیانی پارێزگاكەدا دابەش دەكات و سەرەتایش لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، چونكە ئەوان ناوچەكانیان شاخاوییە و زیاتر پێویستییان بە سووتەمەنی ھەیە بۆ وەرزی سەرما."

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ڕوونیشی كردەوە، "داوایان لە حكوومەت كردووە نەوتی زیاتریان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانن نەوت بەسەر ھەموو خەڵكدا دابەش بكەن و كەس بێبەش نەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەیش بە نووسراوی فەرمی داواكارییان ئاڕاستەی حكوومەت كردووە".

(حەمۆ) گوتیشی، وەكوو ئەنجوومەن و ئیدارەی پارێزگای دھۆك لە ھەوڵەكانیان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی نەوتی سپی بۆ ھەموو خەڵكی سنووری پارێزگای دھۆك دابین بكرێت، لەبەر ئەوەی وەرزی سەرما نزیك بووەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار