نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/11/2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ماركۆ كارنیلۆس) باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق و خاتوو (سیرینا مورۆنی) كۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد كه به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له دیداره‌كه‌دا (كارنیلۆس) سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی خۆی و كۆنسووڵخانهكهیان له هه‌ولێر له ماوه‌ی ڕابردوودا و، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له (كارنیلۆس) كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق ئه‌نجامی داوه و ڕۆڵی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركی و نوێیدا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه، نائاسایییه و پێویسته هه‌وڵ بدرێت گرژییه‌كان نه‌مێنن و دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان بگیرێته به‌ر و، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ببینن و زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكه‌ن.




