دوو ئافرەتی دیکەی کوردی ئێزدی ڕزگار کران

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك ئاشكراى ده‌كات، ڕزگاركردنى ئەو كوردە ئێزدییانەی له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان به‌رده‌وامه و به‌یانیى ئه‌مڕۆش دوو ئافره‌تى دی رزگار کران.
(حوسێن قایدى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''وه‌كو نووسینگه‌ى ڕفێنراوان، به‌رده‌وامین له ئارمانجه‌كه‌مان كه ڕزگاركردنى كه‌سوكارى ئێمه‌یه. به‌یانیى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، پاش هه‌وڵ و بزاڤێكى زۆر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سى هاوكارمان، توانیمان دوو ئافره‌تى تر له كوردانى ئێزدى، لەوانەی له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان، ڕزگار بكه‌ین، كه خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگاى ته‌لقه‌سه‌ب و شنگالن و به كه‌سوكارى خۆیان شاد بوونه‌وه.''
(قایدى ) گوتیشى: ''تا ئێستا توانیومانه زیاتر له سێ هه‌زار و 170 كه‌س له‌وانه‌ى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا بوون، ڕزگار بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین و سۆز به كه‌سوكارى خۆمان ده‌ده‌ین، تا یه‌ك كه‌س مابێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ى ڕزگارکردن.''
نەشوان بەرزنجی




